کوردى

سندوقی سەروەریی کوێت گەشەی پێوانەیی گەورە بەدەستدێنێت

کۆمپانیای بلومبێرگ لە سەرەتای ڕۆژی شەممەوە لە زاری سەرچاوەیەکەوە باسی لەوە کرد، کە سندوقی سیادی کوەیت بە ڕێژەی نزیکەی 700 ملیار دۆلار گەشەی کردووە و وەک یەکێک لە سێ گەورەترین سەرمایەی سیادی جیهان لە ڕووی سەرمایەوە دیاری کردووە . کوەیت سندوقی یەدەگی نەوەی داهاتوو وەک پرۆژەیەکی نەتەوەیی کە بۆ خۆئامادەکردن بۆ ژیانی پاش نەوت داڕێژراوە دەڕوانی. ئاژانسەکە دەڵێت، سندوقی سیادی کوێت کۆنترین سندوقی سەروەرییە لە جیهاندا و دەگەڕێتەوە بۆ پێش دامەزراندنی دەوڵەتی هاوچەرخی کوێت.

بەپێی پەیمانگەی SWF ، سندوقی سیادی نەرویج گەورەترین سەرمایەیە لە جیهاندا کە 1.3 تریلیۆن دۆلاری هەیە و بەدوایدا سندوقی 1 تریلیۆن دۆلاری چینی دێت . کوێت لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە ڕایگەیاند کە داهاتی سندوقەکە لە ساڵی دارایی ڕابردوودا 33٪ زیادی کردووە.