هیچ كورتهێنانێكی بودجە نیە تا کۆتایی ساڵی 2021 ، لەگەڵ لاوازییەکی ئاشکرا لە پڕۆژەکانی گەشەپێداندا !
دکتۆر عەدنان بەهیە
وەک لە (سۆمۆ) دا باس کراوە
داهاتی کانونی دووەم : 4,739 ملیار دۆلار: شوبات: 5,000 ملیار دۆلار : ئازار: 5.782 ملیار دۆلار بەم شێوەیە کۆی داهاتەکەی تەنیا بۆ شەش مانگ نزیکەی 33 ملیار دۆلارە ( بە وتەی سومۆ ) .
ئەگەر داهاتەکانی مانگی تەمموز بژمێرین كە نزیكە لە کۆتایی هاتن ، کە گرێبەستی فرۆشتن بۆ مانگی تەمموز ئیمزا کرا ( وەک گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی نەوت بەڕێز عصام جیهاد ڕایگەیاند کە گرێبەستەکانی فرۆشتن مانگانەیە ) و ڕێژەی فرۆشتنی ڕۆژانەی بە 2.9 ملیۆن بەرمیل خەمڵێنراوە کە بە ڕێژەی مانگەکانی ڕابردوو و بە کەمترین ڕێژەی نزیکەی 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ، کۆی داهاتی هەناردەی نەوت بۆ حەوت مانگی یەکەم نزیکەی 40 ملیار دۆلارە .
بە بەراورد بە 28,6 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوت (حەوت مانگی یەکەم و بەپێی ئەو بودجەیەی پەسەند کراوە)، هەناردەکردنی 3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا (بە لەبەرچاوگرتنی 250 هەزار لە کوردستانەوە كە هەژمارناكرێت لە راپۆرتەکانی داهاتی مانگانەی سومۆ دا) بە 45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دادەنرێت.
لەگەڵ داهاتی نەوت بۆ ماوەی پێنج مانگی داهاتوو كە ماوە لە ساڵەكە و چاکبوونەوەی ئابوریی زلهێزەکان، پێدەچێت نرخی نەوت لە ئاستە بەرزەکاندا جێگیر بێت ئەگەر لەم ئاستەی ئێستا زیاتر نەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی فرۆشتندا، لەگەڵ زیادەی ساڵانەی داهاتی نەوت کە نزیکەی 20 ملیار دۆلار یان زیاتر دەبێت، هاوتایە لەگەڵ بڕی بۆشایی دارایی (کەمی پلان بۆ داڕێژراو) کە 20 ملیار دۆلارە (28,673 ترلیۆن دینار) لەسەر بنەمای (1450 دینار بۆ هەر دۆلارێک) ژمێردراوە،هەروەها سەرچاوەی جێگرەوەش هەن کە لەبودجەکەدا ( كەمکردنەوەی گواستنەوەی خەزێنە لەبانکی ناوەندی و رەسیدی سوڕاو و قەرزپێدانی بانەکانی حکومەت وەک ڕافیدین و ڕەشید و بازرگانی عێراقی و قەواڵەی نیشتمانی ) بۆ داپۆشینی پاشماوەی ئەو كورتهێنانە . لە لایەکەی دیکە دەمانەوێ ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کە لە ڕێگەی ئەزموونەوە لە بودجەکانی پێشوو ، ئەو كورتهێنانە هەمیشە كورتهێنانيکی پلان بۆ داڕێژراو بووە ، یانی تەنیا ژمارەیەك بوو کە کۆتایی بە ساڵی دارایی بێت و کاریگەریی کەم بێت ، ئەم ساڵیش بە دیاریکراوی کە لە کۆتایی مانگی نیساندا بودجە پەسەند کرا و ئاڵوگۆڕەکە 12 / 1 بوو بۆ چوار مانگ ، جگە لەوەش کەمی ڕێژەی ئاڵوگۆڕ تا ئەم مانگە واتە ڕێژەی گۆڕینەوە بۆ ئەمساڵ لە باشترین ڕێژەی 70 ٪ ی بودجە تێپەڕ ناکات و بۆیە هیچ كورتهێنانێكی ڕاستەقینە لەم بودجەیەدا نییە ، واتە هیچ بیانوو بۆ ئەو کەسانەی کە هةولَ بۆ پارەی قەرزی دەرەکی دەدەن نیە مەگەر بۆ مەبەستی تر نە بێت ، جیاوازی داهاتی نەوت کە لەبودجەدا بۆ ماوەی حەوت مانگ مەزەندە کراوە و زیادەی ڕاستەقینە کە 11 ملیار دۆلارە ، بەسە بۆ قەرەبووکردنەوەی قەرزی بیانی پەیوەست بەگرێبەستەکان (نزیکەی 10 ملیار دۆلار بۆ دارایی هەموو گرێبەستەکانی پڕۆژە کە پارەداریان بەستراوەتەوە بە گرێبەستە بیانییەکانەوە کە بە کۆمپانیاکانەوە بەستراون بەبێ تەندەر جێبەجێ دەکرێن، لەسەر حسابی کوالێتی و تێچوون) تێچوونەکەی گەورەدەكرێتەوە پاش هەژمارکردنی سوودی قەرزەکان، تێچوونی ڕاستەقینەی گرێبەستەکە سێ جار تێپەڕدەکات، هەروەها نەبوونی کوالێتی چونكە گرێبەستەکان لەگەڵ بنەمای ڕكابەریدا نین. جگە لەو زیانانەی کە بەهۆی لێخۆشبوونی باج و گومرگ و ئیجازەی گەندەڵییەوە لەمامەڵەی بەرتیل و عموولەکان، زۆرجار نوێنەرایەتی نە پڕۆژەی گەشەپێدان و نە پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەکەن و دەکرێت هەندێکیان لەڕێگەی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەتی جێبەجێبکرێن وەک فڕۆکەخانەی موسڵەوە کە بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ و پڕۆژەی میترۆی بەغدایان بۆ تەرخانکرابوو کە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ قەرزی فەرەنسییان بۆ تەرخانکرابوو .