کوردى

وەزارەتی نەوت داهاتەکانی مانگی ئایار رادەگەیەنێت

وەزارەتی نەوت ڕۆژی سێشەممە ئاماری سەرەتایی لەبارەی ئەو بڕانەی لە نەوتی خاو و داهاتەوە بۆ مانگی ئایار هەناردە دەکرێت ڕاگەیاند ، هاوکات دووپاتی کردەوە کە داهاتی دارایی گەیشتووەتە ( 5 ) ملیار و ( 899 ) ملیۆن دۆلار .

 لە راگەینراوەکەی وەزارەتدا لە رۆژی 1( حوزەیران 2021)  هاتووە:"کۆی هەناردە و داهاتەکانی بۆ مانگی ئایاری رابردوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ دەریانکردووە، بڕی ( 89) ملیۆن (881 ) هەزار و( 268 ) بەرمیل هەناردەی نەوتی خاو بووە، کە داهاتەكەی 5 ملیار و (882) ملیۆن (356) هەزار دۆلارە" 

بەپێی ئاماركە " کۆی گشتی نەوتی خاوی هەناردەکراو لەمانگی ئایاری ڕابردوودا لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ، بڕی ( 86) ملیۆن و ( 820 ) هەزارو ( 355 ) بەرمیل بووە ، لەکاتێکدا لەکێڵگەکانی کەرکوکەوە لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە بڕەکەی ( 3) ملیۆن و  (060) هەزار و (913) بەرمیل بووە ، هەروەها دەڵێت " تێکڕای قەبارەی ڕۆژانە 2 ملیۆن و ( 899 ) هەزار بەرمیل بووە لەڕۆژێکدا ، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک 65.459  دۆلار بووە " . 

لە راگەینراوەکەدا هاتووە:"وەزارەت لە رێگەی باوەڕبوونیەوە بە ئاگاداركردنەوەی  خەڵک لە پرۆسەکانی هەناردەکردن و داهاتی بەدەست هاتووە، ئەم ڕاگەیاندنە مانگانەیەی پەیرەو كردووە"