کۆتایی 17 هەمین کۆبوونەوەی وەزاری ئوپێک و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆی ژمارە 12 / 2021 ( ڤییەنا ، نەمسا ) .
لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی بەهێزکردنی بنەماکانی بازاڕەکانی نەوت کرا، چونكە خواستی نەوت نیشانەی ڕوونی باشبوون و كەمبوونەوەی عەمباری نەوتی داهێنەرانی OECD ، لەگەڵ چاکبوونەوەی ئابوری لە زۆربەی بەشەکانی جیهان بەردەوام بوو لەگەڵ خێراکردنی بەرنامەکانی کوتان.
کۆبوونەوەکە پێشوازی کرد لەئەدای ئیجابیی وڵاتانی بەشداربوو لەبەیاننامەی هاوکاری و هەماهەنگیدا . پابەندبوونی گشتی بە هەموارکردنی بەرهەمهێنانەوە لە مانگی نیساندا گەیشتە 114 ٪ ( لەوانەش مەکسیک ) ، كە ئاراستەی تەواوی وڵاتانی بەشدار دووباتدە دەکاتەوە بەرەو پابەندبوون.
لە بەر ڕۆشنایی بنەماکانی ئێستای بازاڕی نەوت و کۆدەنگی لەسەر پێشبینییەکانی، کۆبوونەوەكە:
پابەندبوونی ئێستای ولاتانی بەشداربووی (ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابوری) دووپاتکردەوە بۆ بازاڕێکی سەقامگیر لەبەرژەوەندیی هاوبەشی ولاتانی بەرهەمهێن و دابینکردنی کاریگەر و ئابووری و سەلامەتی بۆ بەکاربەرو گەڕانەوەی دادپەروەرانە لەسەر سەرمایەی وەبەرهەمهێنەران.
دووپات كردنەوەی پابەندبوونی ئێستا بۆ کۆبوونەوەی وەزاریی ژمارە 10 ی ئۆپیک و ولاتانی نائەندام لە نیسانی 2020 دا ، بۆ مانگی حوزەیران و ئەیلول و کانوونی یەکەمی 2020 هەموار کراوە ، هەروەها لە مانگی کانوونی دووەم و نیسانی 2021 دا بۆ ئەوەی هێدی هێدی 2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا ( mb / d ) لە هەموارکردنەکانی بازاڕ بگەڕێنێتەوە ، هاوکات خێرایی بەپێی مەرجەکانی بازاڕ دیاری بکات .
هەروەها جەختیش لەسەر گرنگیی پابەندبوونی تەواو بە پەسەندكردنی کرایەوە و سوود لەدرێژکردنەوەی ماوەی قەرەبووکردنەوەکە تا کۆتایی مانگی ئەیلولی 2021 وەک لەلایەن هەندێک لەولاتانی کەم ئەنجامەوە داواکرا . پێویستە پلانی قەرەبووکردنەوەکان بەپێی لێدوانی 15 هەمین کۆبوونەوەی وەزاری ئۆپیک و ولاتانی نائەندام پێشکەش بکرێت .
دووپاتکردنەوەی ئەو بڕیارەی کە لە 15 یەمین کۆبوونەوەی وەزاری ئۆپیک و ولاتانی نا ئۆپێک سەبارەت بە هەموارکردنی بەرهەمهێنان بۆ حوزەیرانی 2021 درا ، بەڕەچاوكردنی چاودێری بنچینە بينراوەکانی بازاڕ دەکرێت .
لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی بەردەوام بوون لە ڕاوێژکردن و بە دواداچونەوەی بنچینەکانی بازاڕ و چاودێریکردنيان لەنزیكەوە و هێشتنەوەی کۆبونەوە وەزاریەکانی مانگانەی ئۆپیک و ولاتانی نائەندام تا کۆتایی ئەو بڕیارەی لە 12 ی نیسانی 2020 دا لە کۆبونەوەی وەزاری 10 ی ئۆپێک و ولاتانی نائەندامدا درا ، کرایەوە .