گرنگی ئاشکراکردنی بارودۆخی ژینگەیی بۆ پاراستنی دانیشتوانی ناوخۆیی لە ناوچەکانی پیشەسازی دەرهێنان
دکتۆر عەدنان بەهیە 1ی تشرینی دووەمی 2021
هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانییەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری گەشەپێدانی (زەر) لە هۆتێل مارباد لە بەسرە لە 31ی تشرینی یەکەمی 2021 دانیشتنێک لەسەر گرنگی ئاشکراکردنی بارودۆخی ژینگەیی لە ڕاپۆرتەکانی دەستپێشخەری شەفافییەت بۆ پیشەسازییەکانی دەرهێنانی لە عێراق کە 30 چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەپارێزگاکانی بەسرە، میسان، زیقار و موسەنا ئامادەیبوون، وتێیدا وتارێک لەلایەن دکتۆر وەلید موسەوی بەڕێوەبەری گشتی بەشی پاراستنی ژینگە لە ناوچەی باشوور پێشکەشکرا.
لەدانیشتنەکەدا باس لەگرنگی ئاشکراکردنی بارودۆخی ژینگەیی و سروشت و هۆکارەکانی پیسبوونی پارێزگاکانی بەرهەمهێنەر بەتایبەتی بەسرە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی پیسبوونی ژینگەیی لەسەر دانیشتوان و شێوازەکانی بەرگرتن و چارەسەرکردنی پیسکارییەکان و ئامرازەکانی بەرگرتن و پاراستنی زۆرەملێ لە پیسبوون لە ئەنجامی پیشەسازییەکانی دەرهێنان.
بەشداربووان ئاماژەیان بە پێویستییەکانی پاراستنی هەمەچۆری ژینگەیی و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی كاری زانستی لە پرۆسەی چاندنی سەوزایی بە پێی ژمارەی دانیشتوان و بابەتەکانی دیکەی پەیوەست بە سروشتی بەسرە و کاریگەرییە دەریاییەکان لەسەر ئاوەکانی.
لەکۆتایی دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ پەرەپێدانی بارودۆخی ژینگەیی بەسرە و پێویستیی ئاشکراکردنی ساڵانەی پێگەی ژینگەیی لەڕاپۆرتەکانی دەستپێشخەرییەکە کرا.