بودجەی عێراق لە تێڕوانینی شیکاری لە بەسرە
ئەمیرە ئەلسەعد 30 تشرینی دووەمی 2021
ڕۆژی شەممە 30ی 2021 هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری گەشەپێدانی (زەر) دانیشتنێکی دیالۆگی بۆ شیکردنەوەی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ئەنجامدا و بەبەشداری 27 چالاکوانی مەدەنی و پسپۆڕی هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانییەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە پارێزگاکانی بەسرە، موسەنا، میسان و زیقار، بەپشتیوانی ئاژانسی نەرویجی (NORD) بۆ هاریکاری گەشەپێدان. گفتوگۆکە لەلایەن ئابووریناس دکتۆر نەبیل عەبدولڕەزا ئەلمەرسومی سەرۆکی بەشی ئابووری لە كۆلێجی بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆی بەسرە ئەنجامدرا.
لە سەرەتای گفتوگۆکانیدا وانەبێژ باسی لە خاڵە ئەرینیەكان و خالە نەرینیەكانی بودجەی ئێستای کرد و شوێنەکەی لەنێو جۆرەکانی بودجەکاندا کە لە ئاستی جیهانیدا بەکارهێنراون: (بودجەی تەقلیدی ، بودجەی بەرنامەی ئەدا کە تێیدا گرنگییەکی زۆر بە بەرنامەکانی حکومەت و بودجەی پلاندانان و بودجەی سفر کە بۆ نموونە لەلایەن ئەمریکاوە بەکاردێت).
شیکردنەوەکە لەپڕۆسەی کەمکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومەت بۆ کەرتە گرنگەکانی وەک نیشتەجێکردن و کشتوکاڵ و پیشەسازی سەرەڕای گرنگییەکانیان تێبینیکرا، لەکاتێکدا زاڵبوونی کەرتەکانی تری وەک نەوت و بەرگری تێبینیکرا.
ئامادەبوان لەسەر گرنگیی پلانی چاکسازی ئابووری و هەمەجۆرکردنی داهاتەکان ڕێککەوتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەرجییە زۆرەکانی کارپێکردن و کەوتنی داهاتەکانی تر و لاوازی هەناردەی بێ بەرهەمە نا نەوتیەكان. هەر پلانێکی چاکسازی پێویستە چارەسەرێک بۆ پێویستی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و هەمەجۆرکردنی ئابووری و کۆتایهێنان بە ئابووری کرێی پشتبەستنی تەواو بە نەوت دابین بکات. ماوەی دوو دەیەیە ئابووری عێراق زیانی بەرکەوتووە کە بۆتە هۆی دابەزینی کەرتی بەرچاو وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان و بازرگانی.
بودجەکە خاوەنی گەشەیەکی ڕوون و دیدێکی ئابووری و چەندایەتی بوو بۆ هەندێک لەکەرتەکانی ئامانج و ڕێژەی گەشەی ئابووری و گەشەی داهاتی سەرانجە و گەشەی ئاستی دامەزراندن و هتد.