شیکردنەوەی کاریگەری پەرەپێدانی راپۆرتەكانی دەستپێشخەری عێراقی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانیەکان
ئەمیرە ئەلسەعد / بەسرە لە 29ی تشرینی يەكەمی 2021
هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری گەشەپێدانی (زەر) لە بەسرە ڕۆژی هەینی 29ی تشرینی يەكەمی 2021 وۆرک شۆپێکی بۆ 20 چالاکوانی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە بەسرە، موسەنا ، میسان و زیقار ئەنجامدا بۆ شیکردنەوەی کاریگەری پەرەسەندنی ڕاپۆرتی شەفافییەتی دەستپێشخەریی لە پیشەسازییە دەرهێنانییەکان بەهاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی (زەر) و بەپشتیوانیی ئاژانسی نەرویجی NORAD بۆ هاوکاری گەشەپێدان. ژمارەیەک لە پسپۆڕان و ئارەزوومەندانی ئەم بوارە بەشدارییان لەو گفتوگۆیەدا کرد و لە نێو تێڕوانینی پڕۆژەیەکی یەکگرتووی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ کەرتی نەوتی شەفاف، كە چالاکییەکە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی گەورەتردا کە لە سێ وڵات ئەنجامدەدرێت عێراق و لوبنان و کینیا.
قسەکەران باس لە ژمارەیەکی بەرچاو لە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاویان کرد بۆ باشترکردنی لێپرسینەوە و حوکمڕانی و شەفافییەت لە کەرتی نەوتی عێراق، بەتایبەتی لە شارەکانی پیشەسازی دەرهێنانی وەک بەسرە.
دیالۆگەکە لەلایەن بەڕێز سەعد ئەلبەتات ئەندامی دەستەی ئەمیندارێتی دەستپێشخەری عێراق بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانەکاندا ئەنجامدرا کەپێکهاتبوو لە هاوتاکردنی داهاتی نەوت بۆ ساڵێ 2018 و دانانی لەناو چوارچێوەی گونجاوی خۆیدا بۆ بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان لە ڕێگەی دابەشکردنی یەکسانی سامان و وەبەرهێنانی ڕاست و دروستەوە بەسەریاندا و چۆنیەتی دابەشکردنی قازانجی کۆمەڵایەتی و پترۆدۆلار و پەرەپێدانی هەرێمەکانی پارێزگاکان و زامنکردنی شەفافییەتی گرێبەستەکان و خاوەندارێتی سوودمەندی کۆمپانیاکانی پیشەسازیە ستراتیژیەكان.