بۆ خێراترکردنی پرۆسەی گەشەسەندنی عێراق بە تەنیا شەفافییەت بەس نییە.
دکتۆر عەدنان بەهیە ، بەغداد 14-16 تشرینی یەكەم 2021
زیاتر لە 10 ساڵ دوای ئەوەی عێراق چووە ناو دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانییەکان، وەک تاکە هاوپەیمانی عێراقی كە زیاتر لە 70 ڕێکخراو و کەسایەتی ئەکادیمی و ئابووری لە خۆ دەگرێت ، هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنراوەکان ناچارە كەوا هەڵسەنگاندنی ڕێڕەوی دەستپێشخەرییەکە و شیکردنەوەی وێستگەکانی و ئەنجامەکانی گەشەسەندن لەسەر ژیانی عێراقییەکان بكات ،و دەبێت لە ئەو پێشنیارانە بێتە پێش کە کار بکات بۆ ئەوەی گەلی عێراق بخاتە دڵی پیشەسازییەکانی دەرهێنان، و ئامانجی هاوپەیمانی و دەستپێشخەرییەکە بكاتە ڕەنگدانەوەی واقیع لە ژیانی عێراقییەکاندا.
لەو چوارچێوەیەدا هاوپەیمانی سێ چالاکی پێکەوە بەستراوی لە دەرهاتەکەیدا ئەنجامدا، کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا 100 بەشداربووی هاوپەیمانی و کۆمەڵگای مەدەنی بەرفراوانتر ئامادەبوون، لەوانە ڕووداوەکانی خوارەوە:
- بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی کاری دەستپێشخەرییەکە لەوەتەی پێکهێنانی و تا ئێستا و دیاریکردنی سروشتی ئەو پەیوەندی و دەرهاویشتانەی کە دەستەی دەستپاکی لە ڕێگەی سکرتارییەتی گشتیی دەستپێشخەرییەوە لەگەڵ حکومەت و کۆمپانیاکان و کۆمەڵگای مەدەنی و کۆمپانیا ووردبینی، و هەڵسەنگاندنی ئاستی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی دەستپێشخەرییەکە و دەستەی دەستپاکی نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هاوپەیمانییەکە دانیشتنێکی دیالۆگی لەلایەن مامۆستا ماهر مەحمود وەک ئەندامی دەستەی دەستپاکی و ئەندامی ئیئتیلاف بەنوێنەرایەتیی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرفراوانتر کەپشتگیری لە سەرکەوتنی دەستپێشخەرییەکە لە عێراقدا دەکات، هەروەها دیبەیتەکە تیشکی خستە سەر کاریگەری بنیاتنانە و هەڵسەنگاندنی پردەکانی پەیوەندی نێوان دەستپێشخەری و کۆمەڵگای عێراق و فاکتەری خۆڕاگری و بەردەوامی لە کاری دەستپێشخەری.
- بۆ دیاریکردنی ئاستی بەرەوپێشچوونی ئەدای دەستپێشخەری عێراق و هەڵسەنگاندنی هاوپەیمانان لەگەشەپێدانی ئەم ئەدایە، ئیئتیلاف شیکردنەوەیەکی بۆ کاریگەریی گەشەپێدانی ڕاپۆرتی دەستپێشخەری بۆ ساڵی 2018 وەک دوایین ڕاپۆرتی دەستپێشخەریی عێراقی لەلایەن ڕاهێنەر ڕەئوف عەبدولرزاق بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەیوەندیکردن جێبەجێکرا، لەو ماوەیەدا لایەنە ئیجابییەکان دیاریکران بۆ زیاترکردنیان و لایەنە نێگەتیڤەکان دیاریکران بەمەبەستی زاڵبوون بەسەریاندا لەڕاپۆرتەکانی داهاتوودا، گرنگی پەرەپێدانی ئەو ڕاپۆرتانە گرنگترین بەرهەمی دەستپێشخەرییەکەی عێراقە تاكو ئێستا.
- بەمەبەستی دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ زاڵبوون بەسەر لایەنە نێگەتیڤەکاندا، خاتوو فییان شێخ عەلی سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی تەموز وۆرک شۆپێکی تایبەت بەڕێکخستنی هەڵمەتەکانی داکۆکی و بەرگریكردنی ئەنجامدا، بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کێشانەی کە پێویستە هاوپەیمانی لە قۆناغی داهاتوودا کاری لەسەر بکات و لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی بنیاتنەرەوە کۆمەڵێک پرس دەستنیشان کران کە گرنگترینیان هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دیوانی 6ی ساڵی 2020 بوو کە هەوڵیدا ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی لە دەستەی ئەمینداران بە کارکردن بۆ دامەزراندنی ستانداردی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2019، کە جەخت لە چالاککردنی ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی دەکاتەوە لە هەموو ڕێڕەوی دەستپێشخەرییەکە و ڕێگەنەدان بە تێپەڕاندنی بە هیچ شێوەیەک. مەسەلەی دووەم بریتی بوو لەگرنگییدان بوو بەداتای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان لەڕاپۆرتەکانی دەستپێشخەری عێراق بەشێوەیەک کەبتوانرێت لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەو لێخۆشبوونە کە لەلایەن سکرتارییەتی دەستپێشخەری نێودەوڵەتییەوە دەرکراوە لەم بارەیەوە بگونجێت، مەسەلەکەی تر پڕ و سیستماتیک و هاوتای ئاشکرا بوو لەحاڵەتی بەرژەوەندیە کۆمەڵایەتییەکاندا کە دەبێت کۆمپانیا جیهانییەکان لەبوارەکانی پیشەسازی دەرهێنان جێبەجێی بکەن کە دەبێت وەک فاکتەرێکی گرنگ لەباشکردنی باری گوزەرانی کۆمەڵگاکان لەو ناوچانەدا سەیر بکرێت.
کارلێککردنی ئامادەبوان و بەشداریکردنیان کۆمەڵێک ڕاسپاردەی بەرهەم هێنا کە گرنگترینیان بریتین لە:
- کار بۆ زیادکردنی ئامراز و ڕووداوەکان بۆ یارمەتیدان لە بنیاتنانی کاریگەری دەستپێشخەری عێراق لەناو کۆمەڵگەدا.
- بڕیارەکان لەناو ئەنجومەنی ئەمیندارەکان دەبێت بە یەکدەنگی دەنگی لەسەربدرێت، نەک بەزۆرینەی دەنگ، کە دەرچوونە لە ستانداردی دەستپێشخەرییەکە.
- بەپێی بنەمای شەفافییەت دەبێت حساباتە کۆتاییەکانی ساڵانەی دەستپێشخەرییەکە ئاشکرا بکرێت سەرەڕای داواکارییەکانی لەلايەن ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
- کاراکردنی ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە بڵاوکردنەوەی کێشەکانی دەستپێشخەری و تیشک خستنە سەر ڕاپۆرت و ئاشکراکردنی.
- گۆڕینی بەڕێوەبەرە خانەنشینکراوەکانی گشتی دەستەی دەستپاکی.
- ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەمیندارەکان، کە لە سەرەتای پەتای کۆرۆنا تا ئێستا ڕاگیراوە.
- سکرتارییەتی نیشتمانی پێویستە بایەخ بە بەدواداچوونی دەرکردنی یاسای دەسەڵاتی شەفافییەتی عێراق بدات .
- زیادکردنی دابەشکردنی ڕاپۆرتەکانی دەستپێشخەری عێراق بە شێوەیەکی فراوان بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی چاودێری و لێپرسینەوە لەڕێگەی زانیارییەکانی ئەو ڕاپۆرتانەوە.
- هەڵمەتێکی داکۆکیکارانە بۆ چالاککردنی ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەموو ڕێڕەوی دەستپێشخەرییەکە بەپێی ستانداردی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی و پرۆتۆکۆلی کۆمەڵگەی مەدەنی ساڵی 2019 دەست پێ بکات.