کوردى

هۆشیاری.. بەشداری .. لێپێچینەوە ، ڕۆڵی سەرەکی کۆمەڵگای مەدەنی لە پیشەسازییە دەرهێنانییەکان

سلێمانی 17ی ئەیلولی 2021

 هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانییەکان لە پارێزگای سلێمانی/ هۆتێل تایتانیک وۆرک شۆپێک لەسەر ڕوونکردنەوەی ناوەڕۆکی پرۆتۆکۆلی کۆمەڵگەی مەدەنی هاوپێچی ستانداردی پاریسی 2019ی دەستپێشخەری شەفافییەتی پیشەسازییە دەرهێنانییەکان بە بەشداری چالاکانەی کۆمەڵگای مەدەنی لە پارێزگاکانی کوردستانی عێراق کە 34 کەس (16 مێ، 18 نێر) بەشدارییان تێیدا کرد و ئەندازیار موشتەق تاڵیب پسپۆڕی دەستپێشخەری عێراق بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانییەکان ووتاری پێشكەش كرد.

 گفتوگۆکان گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنی چالاک و ڕۆڵ و تایبەتمەندییەکانی لەخۆگرتبوو لەجێبەجێکردنی دەستپێشخەری شەفافییەتی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتانەی کە لەسەری کارپێکراون،كە عێراق دەگرێتەوە، ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە پێویستە کۆمەڵگای مەدەنی زانیاری دەربارەوە هەبێت  بۆ ئەوەی ئاكتیڤ و کاریگەر بێت لەگەڵ سەرجەم هاوبەشەکانی دەستپێشخەری وەكوو كۆمپانیاكان و حکومەت، هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە بنیاتنانی کاریگەری پەرەسەندنی دەستپێشخەرییەکە لە نێو کۆمەڵگای عێراقدا و بەرزکردنەوەی مشتومڕ لەسەر سروشتی ئامانجەکانی دەستپێشخەرییەکە و بەرەوپێشچوونی بەپێی مەرجەکانی ستانداردی پاریسی 2019 بەرپرسیاریەتییەکە کە تەنیا لە ڕێگەی کۆمەڵگایەکی مەدەنی سەربەخۆ و ئازاد و کاریگەر و کاراوە بە باشی جێبەجێ دەکرێت کە دەتوانێت بە ئازادی قسە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی دەستپێشخەری شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنانییەکان لە عێراقدا بکات. 

 گفت وگۆكان  ئاماژەیان بە پێویستی حکومەتی هەرێم کرد بۆ بەشداریکردن لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکە و جێبەجێکردنی بنەمای شەفافییەت لە داتای هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ئەو بڕە پارەیەی کە خەڵکی لە پارێزگاکانی کوردستان دەستیان دەكەوێت وەک مافێکی دەستووری و یاسایی.

 

دکتۆر عەدنان بەهیە / سلێمانی / 17ی ئەیلولی 2021