شەفافییەت بەبێ تواناسازی لە ناو کاغەز گیری خواردووە لە عێراقدا
دکتۆر عەدنان بەهیا 28ی تشرینی یەکەمی 2021
عێراق لە کۆتایی ساڵی 2010دا چووە ڕیزی شەفافییەتی نێودەوڵەتی لە دەستپێشخەری پیشەسازییەکانی دەرهێنان و لەبەر ڕۆشنایی مەرجەکانی چوونەژوورەوە، دەستەی دەستپاکی بۆ بەڕێوەبردنی پێکهات، کە زۆرجار وەزیری نەوت سەرۆکایەتی دەکات و بەڕێوەبەرێکی جێبەجێکار دادەمەزرێت كە سەنتەرەكی لەناو وەزراەتی نەوت دەبێت . دەستپێشخەری عێراق بە پێی مەرجەکانی ستانداردی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی دەستی بە کارەکانی کرد و یەکەم ڕاپۆرتی خۆی لەسەر فرۆشتنی نەوتی عێراق بۆ ساڵی 2009 دەرکرد، و ئێمەش بەنیازی دەرکردنی ڕاپۆرتی 11 و 12 بؤ ساڵاني 2019 و 2020 .
10 ڕاپۆرت کە تا ئێستا دەرکراوە كە تێچووەكەی سەدان هەزار دۆلار بووە کە بە چەند هەزار کاغەزی و کۆپی ئەلەکترۆنی چاپکراون کە لە کۆگای دەستپێشخەری لە بەغدا بە تۆز و خۆڵ داپۆشراوە، و بەداخەوە تەنها بە چەند بڕێکی سنووردار بەسەر ژمارەیەک وەزارەت و دەزگا و ڕێکخراودا دابەش کراوە. ڕاپۆرتەکان لەسەر ڕەفەکان بە بێ جوڵە دانرابوون و ساڵانە هیچ دامەزراوەیەک ياخود وەزارەت و پارێزگا، یان دەزگای جێبەجێکاری و ڕاوێژکاری سەرنجی گونجاوی بۆ ئەو داتا و زانیاریانەی نەبووە کە لەم ڕاپۆرتانەدا هاتووە ، ئێمە جوڵانەوەمان نەبینیوە لە دەزگای چاودێری و پلاندانان بۆ ئاماژەدان بە دەرگاکانی بەفیڕۆدان و گەندەڵی تێيدا، لەوەش زیاتر لە ماوەی یەک دەیەی تەمەنی دەستپێشخەریەکەدا هیچ كاردانەوەیەكمان نەبینی لەسەر ئەم ڕاپۆرتانە لە لایەن هەر سێ سەرۆكایەتێكە (سەرۆك كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی پەرلەمان) لە هەردوو حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە درێژای دەیەیەكی تەمەنی دەستپێشخەرییەكە.
وشەی گەشەپێدان سێ جار لە بنەماکانی دەستپێشخەریەکەدا هاتووە، کە ئاماژە بە گرنگیی خۆی دەکات لە فەلسەفەی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنراوەکاندا. فەلسەفەكە لەسەر بنەمای ئەوەی کە شەفافییەت خاڵێکی چوونەژوورەوەی بنەڕەتییە بۆ کێشەکە ، هەروەها مەسەلەکە خاڵی سەرەكی چوونەژوورەوەیە بۆ گەشەسەندنی بەردەوام و گەشەی ئابووری، فەلسەفەیەک کە لەلایەن زۆرێک لە دەوڵەتەکانەوە پیادە دەکرێت کە لە ڕێگەیەوە ئاستێكی بەرچاو و پێشکەوتوو لە پەرەپێدان بەدەست هاتووە.
بەداخەوە دوای 12 ڕاپۆرت ناتوانین بڵێین دەستپێشخەرییەکە هەموو ئامانجەکانی خۆی بەدەست هێناوە یان سەرکەوتوو بووە لە بەدیهێنانی بنەمای شەفافییەت لەسەر ڕێبازی لێپرسینەوەو شەڕی دژی گەندەڵی. بۆ ئەوەی ڕاستگۆبین لە هەڵسەنگاندنی هەموو هەوڵەکان بۆ سەرخستنی دەستپێشخەرییەکە دەتوانین بڵێین هەنگاوی یەکەم بەدەست هاتووە و سەرکەوتوو بووە لە دانانی دەستپێشخەرییەکە لەسەر ڕێگای بەدیهێنانی ئامانجەکان، هەنگاوێکی پێویست بەرەو هێنانەدی گەشەسەندنی بەردەوام و گەشەی ئابووری و بنیاتنانی ئابووری نەتەوەیی هەمەجۆر، ئێمە لە زیانەکانی ئابووری ريعی دەردەهێنێت.
هەموومان چاوەڕێی لەدایکبوونی حکومەتی نوێی عێراقین بە بەرنامەیەکی حکومی بەڵێندەر و بەرهەمهێنەرەوە لەجیاتی ئەو حکومەتانەی کە شکستیان هێناوە لە بەدەستهێنانی ئەرکەکانیان، ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی کاری بەرهەمهێنەر قەرزکردن لە بیانیەکان پێ ئاسانتر بوو، بازاڕەکە بە کەلوپەلی بیانی پربكات لەجیاتی ئەوەی گەشە بکات بە كشتوكاڵ و پیشەسازی. و دەگریت کاتێک نرخی نەوت دەکەوێت و ڕوودەکاتە چارەسەری ئاسان لەقەرز و بەرزکردنەوەی باج و دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران ، وئەمانەی لەبیر دەچێت کە نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ پڕکردنەوەی گیرفانی گەندەڵکاران بەپڕۆژە شکستخواردووەکان دوور لەهەر ئامانجێکی گەشەپێدان . ئەلێرەشدا دێرێكی شاعیر(عەمرو بن عەدی كەرب بن رەبیعە640 هـ) دیتەوە بیر كەوا دەڵێت مردوو گوێ ناگرێت و فووش لە خۆڵەمێش ناكرێت، واتە سوود لە ئامۆژگاریكردنیان نیە.
ئێمە وەک هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییە دەرهێنراوەکان کە کۆمەڵێک لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکدێن، پێشنیار لەسەر گرنگی گەشەسەندن و گەشەپێدانی بەردەوام و جێبەجێکردنی پرەنسیپی دابەشکردنی یەکسانی سامان بەسەر هەموو خەڵک دەكەینەوە بۆ بنبڕکردنی هەژاری و بێکاری بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و بوژانەوەی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنان وەک چارەسەرێک بۆ زۆرێک لە گرفتەکانی ئێستا و داهاتووی گەنجان و خەڵکەکەمان.
هێنانەدی کەمترین خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان و بەدیهێنانی کەرامەتی مرۆڤ بەشێکی گرنگی ئامانجەکانی هاوپەیمانیەتیمانە و هاندانی و هۆشیارکردنەوەی گرنگی شەفافییەت بۆ لێپرسینەوەو و چاودێریکردنی ئەدای حکومەت دەبێت لە کاری هاوپەیمانی و ڕێکخراوەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنیدا ئەولەویەتی بگرێتە بەر، کە پێویستە دەزگا ی چاودێری هانبدرێت زۆرترین سوود لە زانیاری راپۆرتی دەستپێشخەرییەکە وەرگرن.
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕیگا سیستە لەگەڵ ئەو دەستکەوتە كەمانەی دەستپێشخەرییەکەی عێراق، دەبێت خۆی و ڕاپۆرت و داتا و ئامرازەکانی بەرەو چاودێریکردنی ئەو سیاسەتە هەڵەی حکومەتە کە پێشبخات کە بەشێوەیەکی قبوڵنەکراو ڕێژەی هەژاری هەمەجۆری لە نێوان پارێزگاکانی عێراقدا دروستكردووە چاودێری ژینگەیی و کۆمەڵایەتی شارەکانی پیشەسازی دەرهێنان و نووسینی پێشنیار و ئاگادارکردنەوەی وەزارەتەکان لەسەر خێراکردنی پێشکەوتن و گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا.
ئاواتەخوازین پەرلەمانی نوێ دەرکردنی یاسای دەستپێشخەری شەفافییەت بۆ پیشەسازییەکانی دەرهێنانی عێراق و پابەندی جێبەجێکردنی لە هەموو ئاستەکاندا و لەبەرچاوگرتنی لە هەموو گرێبەست و ڕێککەوتن و بڕیار و یاسا بۆ بودجەی گشتی بەرپا بكات ، و حکومەتی نوێ و وەزارەت و دەزگا كان و حکومەتی خۆجێی لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا نا چاربكات بە پابەندبوون. هەروەها لیژنەی هەموارکردنی دەستووریش دەبێت بنەمای شەفافییەت و لێپرسینەوە وەک مەرجێک بۆ هەر چالاکییەکی حکومەت بگرێتەوە، كە هەنگاوێکی گرنگە لە شەڕی دژی گەندەڵی و بەفیڕۆدان. و پێویستە دەستوور هەموو وەزارەت و جەستە و دامەزراوەی رێکخستن و بەشی ژمێریاری و دارایی لە دەوڵەتی عێراقدا پابەند بكات بۆ مسۆگەرکردنی بنەمای شەفافییەت لە سیستەمە ناوخۆییەکانی و پراکتیزەکردنی لە جێبەجێکردنی کارەکانیدا.
لەم چوارچێوەیەدا ئاشکراکردنی گرێبەستی نەوت و گاز لەخولی مۆڵەتدان هەروەها بەشێکە لەبنەمای شەفافییەت کە مافی خەڵکە بزانێت حکومەت چۆن مامەڵە لەگەڵ سامانی سروشتی خۆی دەکات وەک خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو، هەروەها گفتوگۆی بودجەی گشتی، باسکردنی بودجەی گشتی لەلایەن خەڵکەوە پێش پەسەندکردنی پەرلەمان مافێكە و هەر گرێبەستێکی سەرەکی بۆ وەزارەتە جۆراوجۆرەکان وەک کارەبا و پیشەسازی و دەسەڵاتی وەبەرهێنان بریتییە لە کار بەرنامەی شەفافییەت و مافی هاووڵاتی.