کوردى

هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافیەت لە پیشەسازییەكانی دەرهاتوو ITAEI

پێناسەی هاوپەیمانییەکە

هاوپەیمانییەکە بریتییە لە یەکگرتنی رێکخراوی ناحکومی و یەکێتی و سەندیکای پیشەیی و دامەزراوەی ڕاگەیاندن و کەسایەتی ئەکادیمی و یاسایی و شارەزایانی بواری نەوت و ئابووری. سەربەخۆ و خۆبەخشانەو بێ قازانج کە مەبەستی شەفافیەت و چاودێرییە بەسەر داهاتی پیشەسازییە دەرهاتووەکان و ڕابەرایەتی ژیر لە بەڕیوەبردنی داهاتەکان وەك دەمارێکی ئابووری و ڕێگەیەك بۆ پەرەپێدان و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق
هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافیەت لە پیشەسازییە دەرکردنەکان ئەندامی هاوپەیمانی (ئەوەی دەیدەیت بڵاوی بکەوە)

ڕوانگە:

{وەبەرهێنانی نموونەیی لە داهاتی پیشەسازییەکانی دەرهاتوو پەرەپێدان بەدیدەهێنێت و دیمیکراسی دەچەسپێنێت }


پەیام:

"پتەوکردنی شەفافیەتی داهاتی پیشەسازییەکانی دەرهاتوو و کاراکردنی ڕابەرایەتی ژیر بۆ بەڕێوەبردن بەمەبەستی بەدەستهێنانی داهاتێکی بەردەوام و دابەشکردنی سامانەکان بۆ هەموو گەلی عێراقی"


ئامانجەكانمان

ئامانجەکانی هاوپەیمانییەکە

١. بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە سەربەخۆکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکی نیشتمانی ناحکومی و بێ قازانج لەسەر بنەمای لێپرسراوێتی هاوبەش بۆ دانانی سنوور بۆ گەندەڵی و لێکۆڵینەوە لە شەفافیەت لە بواری پیشەسازی دەرهاتوو و بنیادنانی ڕابەرایەتی ژیر لە عێراق.

٢. پاڵپشتی کردنی دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی بۆ شەفافیەت لە پیشەسازییەکانی دەرهاتوو بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بۆ لێکۆڵینەوە لە شەفافیەتی تەواو لە پیشەسازیەکانی دەرهاتوو. 

٣. بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری شەفافیەت و دەسپاکی لە کەرتی پیشەسازییەکانی دەرهاتوو لە عێراق و دەستگرتن بەسەر گەندەڵی ئیداری و مالی تیایدا.

٤. پتەوکردنی لێپرسینەوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕابەرایەتی ژیر لە کەرتی پیشەسازییەکانی دەرهاتوو لە عێراق.

٥. لێپرسینەوە و شەفافیەت دەربارەی بەکارهێنانی نموونەیی داهاتەکانی پیشەسازی دەرهاتوو بەمەبەستی پەرەپێدان.

٦. پتەوکردنی وەبەرهێنانی نموونەیی داهاتەکانی پیشەسازی دەرهاتوو لە عێراق.

٧. زامن کردنی خولەکانی ڕێگەپێدان (جولات تراخیص) و گرێبەستی ڕکابەری و شەفافیەت لە کەرتی پیشەسازییەکانی دەرهاتوو لە عێراق بەشێوەیەک کە بتوانرێت بەراورد بکرێت بە گرێبەستی هاوشێوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

٨. دۆزینەوەی چوارچێوەیەکی یاسایی وەك یارمەتیدەر بۆ پشتگرتن لە شەفافیەتی پیشەسازییەکانی دەرهاتووی عێراق و ڕێگەکانی بەکارهێنانی داهاتەکانی بۆ پتەوکردنی گەشەپێدانی بەردەوامی کۆمەڵگەی عێراقی. 

٩. کارکردن لەسەر دۆزینەوەی هاوبەشی و نزیککردنەوەی تێڕوانینەکان لە نەخشەکێشانی سیاسەتە نیشتمانییەکان لە بواری ووزە و پیشەسازییەکانی دەرهاتوو.


ڕێگەکانی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی هاوپەیماننەکە

بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکەن پشت دەبەسترێت بە چەند ڕێگەیەک:

ا. بەرنامەکانی بنیادنان و پێشخستنی توانای ئەندامەکانی هاوپەیمانییەکە.

2. بەرنامەکانی پشتگرتن لە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی دەستپێشخەریکردن بۆ شەفافییەت لە پیشەسازییەکانی دەرهاتوو وەک پێوەرێکی شەفافییەت لە کەرتی پیشەسازییەکانی دەرهاتوو لە عێراق.

3. بەرنامەکانی پتەوکردنی ڕابەرێتی ژیر.

4. بەرنامەکانی تێکۆشان دژی گەندەڵی ئیداری و مالی.

5. بەرنامەکانی ڕاگەیاندن و هەڵمەتەکانی پشتگیری و پارێزگاریکردن.

6. بەرنامە تایبەتەکان بۆ پێکهێنانی تیمی کارکردنی ئابوری و یاسایی و مالی و جۆری تر لە تایبەتمەندییەکان کە دەتوانن پشتگیری کارەکانی هاوپەیمانییەکە بکەن.

7. بەرنامە تایبەتەکان بۆ دانانی لێکۆڵینەوەی جیاواز دەربارەی کەرتی پیشەسازییەکانی دەرهاتوو.

8. بەرنامە ناسێنەرەکان و هەڵمەتە پشتگیرییە مەدەنیەکان وەک پاڵپشتیکەری هاوپەیمانییەکە.

9. بەرنامەکانی گەشەپێدانی داهاتە ئابوریەکان بۆ هاوڵاتی عێراقی.

هاوپەیمانی عێراقی بۆ شەفافیەتی لە یاساکانی پیشەسازی دەرهێنان